٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كار بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە پێشمەرگە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە ‌و شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، كار بۆ ئەوە دەكەن پێشمەرگە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە خۆیان هەبێت و، ئێستایش بۆ ئەو مەبەستە سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنووسێكن.

بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە ‌و شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان (بەهار عەبدولڕەحمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەكو لیژنەی پێشمەرگە لە ‌پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەمان كرد و باسی ئەو نەخۆشخانانەمان كرد كە لەو كاتەدا بۆ هێزی پێشمەرگە زۆر پێویستن".

(بەهار) گوتیشی: "یەكێك لە هەوڵەكانمان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە (19)ـیە كە هێزی پێشمەرگە بەدامەزراوەیی بكەین، بۆیە دەبێت نەخۆشخانەكانیشیان تایبەت بن".

بڕیاردەرەی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان ئاماژەیشی دا: "لەسەر ئەو بابەتە ڕەشنووسێكمان لە بەردەستدایە كە وەزارەت خۆیان ناردوویانە، ئێمەیش لە لیژنەی كاروباری پێشمەرگە تاوتووی‌ دەكەین".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار