داعش لەترسی سەرهەڵدان قۆڵبەستی کرد

مووسڵ-KDP.info-داعشان لە ترسی سەرهەڵدانی خەڵکی مووسڵ گوتارخوێنی یەکێک لە مزگەوتەکانی مووسڵیان قۆڵبەست کرد.
عیسمەت ڕەجەب بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، تیرۆریستانی داعش كەمێك بەرلەئێستا گوتارخوێنی مزگەوتێکیان بەناوی شێخ (سەعید موبارەك) قۆڵبەست کرد.
ئەو بەرپرسەی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشی، داعشان بۆیە ئەو گوتارخوێنەیان قۆڵبەست کردووە، چونکە هانی گەنجانی داوە تا لەدژی تیرۆریستانی داعش سەرهەڵدان بکەن؛ ئاخر گەنجێکی زۆری کۆکردبووەوە و خەریکی سەرهەڵدانێکی جەماوەری بوو لە دژ تیرۆریستاندا.
جێی ئاماژەیە، شێخ (سەعید موبارەك) لەناحیەی حەمام عەلیلی باشووری شاری مووسڵ گوتار خوێنە.
نەشوان بەرزنجی




