فڕۆکە ١٨ تیرۆریستی دیکەی کوشت

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مووسڵ دەڵێ، لە ئاکامی بۆردومانكردنی پێگەی تیرۆریستانی داعش لە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە ١٨ تیرۆریست كوژران.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14 (مووسڵ)ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوێنێو و ئەمڕۆدا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، مۆڵگەكانی داعشانیان لە گەڕەكی حەیعەرەب و غابات و بارەگای فەرماندەیی كردەكانی داعش تێر بۆردومان كردووە."
مەموزینی ئەوەشی ئاشكرا كرد: "لەو بۆردومانانەدا لانی كەم 18 تیرۆریستە داعش كوژراون و، سێ ترۆمبێلی داعشانیش داڕزاوە."
هەژار مەموزینی




