٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای گۆڕە بە كۆمەڵەكان كرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- (د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێ،  ئەمڕۆ چەند پڕۆژەیاسایەكیان خوێندووەتەوە، لەوانە پڕۆژەیاسای گۆڕە بەكۆمەڵەكان. داوایش دەكات هەر تێبینیەك هەبێت بگەیێنرێتە دەستیان بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا بیخەنە دووتوێی ڕەشنووسەكەوە .
(د. ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندنەوەی دووەممان بۆ پڕۆژەیاسای گۆڕە بەكۆمەڵەكان كرد، جا پێمان خۆشە ئەو ڕێكخراوە کوردستانیانەی كۆمەڵگەی مەدەنی کە شوێنی گوڕە بە کۆمەڵەکان دەگرن، ڕا و سەرنجی خۆیانمان بدەنێ؛ دیارە ئێمە وەكو كورد لە سای ڕژێمە ڕووخاوەکەی بەعسەوە لە گۆڕی بەكۆمەلدا پشكی شێرمان بەركەوتووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤی  پەرلەمانی عیراق گوتیشی: "خۆی ئەگەر ئەم یاسایە كەموكورتییەک تێدایە، دەبێ چارەسەر بكرێت؛ هەر لەبەر ئەوەیش ڕووونووسێکیشم ناردووە بۆ پەرلەمانی كوردستان و، ئەو چەند كەسایەتییەیش وا شارەزای بوارەکەن؛ وا چاوەڕوانی وەڵام و بیروبۆچوونی ئەوانم."
(د. ئەشواق جاف) ئاماژەی بەوەش كرد: "هیوادارم هەر كوردێك تێبینیەكی هەبێت لەسەر ئەو بابەتە تێبینیەكانی بگەیێنێتە دەستمان بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لەناو یاساكە ڕاستە ئێمە تێبینیەكانی خۆمان داناوە، بەڵام هەرچەند تێبینی دی وەربگرین ڕەشنووسەكە دەوڵەمەندتر دەبێت، دواتر دەچێتە قۆناغی پەسەند كردن .
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار