لە شنگال ئەمیرێک و ١٢ تیرۆریستی دیکەی داعشان کوژران

شنگال-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ گورزێکی کوشندەیان لە داعش وەشاندووە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوونە و، ئەمیرێک و ١٢ تیرۆریستی داعشانیان کوشتووە.
عەقید (عیسا زێوەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش خۆیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە نزیک کردەوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە توندی لێیان هاتنەوە دەست و، بە قەناس سێ تیرۆریستیان کوشت، کە یەکێکیان ئەمیرێک بوو بە ناوی ئەبووعایشە."
(زێوەیی) گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش خانویەکیان بە دە تیرۆریستەوە بۆردوومان کرد و، هەر دەیانیان کوشت.
بڵند ئیبراھیم




