٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ 500 ملیۆن دۆلارەكە هەرێم پێوەندی بە توركیاوە کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (د. شیرین حوسنی) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان  دەڵێ، پێوەندی بە حکوومەتی تورکیا کراوە سەبارەت بە ڕەوانەکردنی ٥٠٠ملیۆن دۆلار بۆ هەرێم ئەوانیش گوتوویانە هەندێ ڕۆتینیات ماوە تەواوی دەکەن و دەینێرن.

(د. شیرین حوسنی) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان  بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند 500ملیۆن دۆلارەكەی توركیا بە هۆكاری جیاجیا تاوەكو ئێستا نەناردراوە بۆ هەرێمی كوردستان.
(شیرین حوسنی) گوتیشی: ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا پێوەندییان بە حكوومەتی توركیا كردووە ئەوانیش گوتوویانە كارە ڕۆتینەكانیان ماوە تەواو بێت، پارەكە دەنێردرێتە كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارەی  لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان جەخت دەكاتەوە  هەر كات  كارە ڕۆتینیەكان تەواو بن پارەكە دەگات چونكە ڕێككەوتن كراوە و حكوومەتی توركیاش حازرە قەرزەكە بدات.
بەهۆی قەیرانی دارایی دوای سەردانی شاندێکی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، حكوومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری دا 500ملیۆن دۆلار بە قەرزی درێژخایەن بداتە كوردستان.
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار