هیۆمان ڕایتس وۆچ داوای لێبووردنى له حكوومه‌تی هه‌رێم کرد

هەولێر-KDP.info- د. دینداری زێباری ڕایگەیاند کە شاندێکی مشوورخۆرانی مافی مرۆڤ (Human Rights Watch) سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی پێشوویان کە بڵاویانکردبووەوە لەسەر هەرێم ددانیان پێدا نا کە ڕاپۆرتەکە لەگەڵ هەرێم یەکانگیر نییە و داوای لێبوردنیان کرد.
د. دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌لامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەڵێ، پاش ئه‌وه‌ی شاندێكی پلەبەرزی مشوورخۆرانی مافی مرۆڤ بۆ چه‌ند ڕۆژێك هاتوونەتە كوردستان و چاویان به چه‌ندین به‌رپرسی پایەبەرزی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌وت، شانده‌كه پێك هاتبوو له خاتوو سارا ویتسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و، جۆی ستۆك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا. له كۆبوونه‌وه‌كاندا تێبینی و سه‌رنجه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كه ڕاگه‌یێنرا سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆرته‌ی كه له مانگی شوباتی 2015 بڵاویان كردبوویه‌وه ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئەو عه‌ره‌بانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی داعش و ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
له‌م باره‌یه‌وه د. دیندار زێباری ڕایگه‌یاند له دێدارەکەیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات شوێنی پته‌وبوونی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت بێت، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت. سه‌باره‌ت ئه‌و ڕاپۆرته‌ی مشوورخۆرانی مافی مرۆڤ كه له مانگی ڕابردوو به ناوی (عه‌ره‌به‌كان له كوردستان گه‌مارۆ ده‌درێن و ده‌گیرێن) بڵاو كراوه‌ته‌وه جه‌ختی له‌وه كراوه هه‌ندێك بابه‌ت له‌و ڕاپۆرته‌دا گشتگیر كراوه، له هه‌مان كاتدا نیگه‌رانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی له ڕاپۆرته‌كه خسته ڕوو كه له واقعدا به‌و شێوه‌یه نییه و، پشتی به‌ستووه به زانیاریی کۆمەڵە خەڵکێکی دەگمەن، کەچی به‌شێكی زۆری عه‌ره‌به‌كان به تایبه‌تی سوننه‌کانیان له كوردستاندا ده‌ژین و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تییان ده‌دات و سه‌روماڵیشیان ده‌پارێزێت.
د. دیندار داوای له نوێنه‌رانی مشوورخۆرانی مافی مرۆڤ كرد كه له مه‌ترسییه‌كانی بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕاپۆرتانه به‌م شێوه‌یه و كاریگه‌رییه سلبییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی بگه‌ن، چونكه ئێستا هه‌موو لایه‌ك له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ مسۆگه‌ركردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی له عێراقدا ده‌ژین و باس كردنی تاكه حاڵه‌تێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ولێنه‌یه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕای گشتی كوردستان نییه، بۆیه پێویسته ڕاپۆرته‌كانیان هاوسه‌نگتر بێت و پشت به ڕاستییه‌كان ببه‌سێت و، ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئاواره عه‌ره‌به‌كانی ده‌كات له دابینكردنی ئەنوان (شوێنی حه‌وانه‌وه) و خۆراك و پاراستنی گیانیان له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند كه پێویسته پشت به ڕاستییه‌كان ببه‌سترێت له كاتی نووسینی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڵكو پێویسته ڕاپۆرته‌كان واقعی ژیانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان بێت كه له‌سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین.
د. دیندار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیچ پلانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بخرێته سه‌ر چاپكراوه‌كان یان قه‌ده‌غه بكرێت، واته ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتگیر نه‌بێت، به‌ڵكو گوزارشت بكات له‌و وێنه واقعیه‌ی كه هه‌یه له عێراق، هه‌روه‌ها سه‌رنجی نوێنه‌رانی مشوورخۆرانی مافی مرۆڤ ڕ‌اكێشا بۆ چه‌ندین ڕاپۆرتی دیكه‌ی ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به یوئێن و ولێتان و ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویان كردووەته‌وه كه ستایشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ كاروچالاكییه‌كانی له هه‌مان كاتدا چه‌ند ڕێنماییه‌كی پێویستیشیان پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ باشتركردنی كاره‌كان؛ د. دیندار داوای له مشوورخۆرانی مافی مرۆڤ كرد هانی ئه‌و كه‌سانه نه‌دات كه ده‌یانه‌وێ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌یه تێك بده‌ن یان له‌كه‌داری بكه‌ن، ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه یارمه‌تی‌نه‌دانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان دواخستنی هاوكارییه‌كان زیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یێنێت، به تایبه‌تی كه نزیكه‌ی دووملیۆن ئاواره له كوردستاندا گیرساونەتەوە و، حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بوودجه‌یه‌ی نییه هەموو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین بكات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وەڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی شاندی مشوورخۆرانی مافی مرۆڤ كرد كه دڵنیایییان به حكوومه‌تی هه‌رێم داوه كه له‌مه‌ودوا به شێوه‌یه‌كی وردتر ڕاپۆرته‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ مسۆگه‌ركرنی ئه‌نجامی ڕاست و دروست نه‌وه‌ك به شێوه‌یه‌كی گشتگیر؛ بۆیه چه‌ند ڕێگایه‌كی دیاریكراو ده‌گرنه به‌ر، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌یشدا نا كه پێویسته ناونیشان و تایتڵی ڕاپۆرته‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه بێت نه‌ك پێچه‌وانه.
زێباری باسی له‌و تێگه‌یشتنه كرد كه له‌گه‌ڵ شاندەکەی مشوورخۆرانی مافی مرۆڤ كراوه كه پێویسته بارودۆخە سیاسییە ناسکەکەی ئێستای ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێ له كاتی نووسینی ڕاپۆرتێكی له‌م شێوه‌یه‌دا و زۆر به وردی بنووسرێنه‌وه.
لایخۆیشیانەوە شاندەکە ددانیان پێدا نا کە راپۆرتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکانگیر نییەو داوای لێبوردنیان لە هەرێمی کوردستان کرد.




