٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆكی هەرێم و حكوومەت چوونە پرسەی كوڕی میری ئێزیدیان

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- ئەمڕۆ لە شارۆچكەی شێخان، نوێنەری  سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، چوون بۆ پرسەی خوالێخۆشبوو سەرهاد میر تەحسین بەگ؛ كوڕی میری ئێزیدییەكان، بە ناوی میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیان و هەموو ئێزدییەكانی كوردستانەوە، سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كرد، كە هاتوونەتە پرسەی براكەیان.

ئەمڕۆ لە شارۆچكەی شێخان، شێخ عومران بارزانی، نوێنەری (سەرۆك بارزانی) و دلۆڤان بارزانی نوێنەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی لقی 20ـی پارتیدا چوون بۆ پرسەی خوالێخۆشبوو سەرهاد تەحسین بەگ؛ میر حازم میر تەحسین بەگ، چوو بە دەم میوانەکانەوە؛ نوێنەری سەرۆكی هەرێم و، سەرۆكی حكوومەت بە ناوی (سەرۆك بارزانی) و ( نێچیرڤانی بارزانی)ـیەوە، سەرەخۆشییان لە ماڵباتی ئەو خوالێخۆشبووە كرد.
میر حازمی میر تەحسین بەگ، بە ناوی میری ئێزدیانەوە سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت كرد، كە هاتوونەتە پرسەی براكەیان.
شایانی باسە، سێ ڕۆژ لەمەو بەر سەرهاد میر تەحسین بەگ لە تەمەنی 50 ساڵاندا بە نەخۆشیی دڵ ئەمری خوای كرد.
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار