٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاسەوانی بەرپرسان كەم دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ڕاوێژكاری  وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لەسەر فەرمانێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پشتمێر (حیمایە)ی بەرپرسان و كەسایەتییەكان کەم دەكرێتەوە.

(بەختیار بابان) ڕاوێژكاری سەربازیی  وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە  ماڵپەڕی  فەرمیی پارتیی دیموكراتی  كوردستانی ڕایگەیاند لەسەر فەرمانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی باڵا لە فەرماندەی زێرەڤانی و وەزارەتی  ناوخۆ پێك هێندراوە بۆ كەمكردنەوەی پشتمێران (پاسەوان) و، بەم نزیكانە  كاری لیژنەكە تەواو دەبێت."
(بەختیار بابان) گوتیشی: "بە گوێرەی ئاخر بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێم، دەبێت بە پێی ڕێنمایی و بڕیارەكانی لیژنەی چاكسازی سەرۆكایەتیی هەرێم، ئەو پشتمێرانەی دەوامیان پێ ناکرێت، مووچەکەیان دەبڕدرێت."
ڕاوێژكاری سەربازیی  وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی  كردەوە  چاكسازییەكی تەواو لەو کارەدا دەكرێت؛ خۆی کاری ئەو لیژنە ئەوەیە بەزموڕەزمی پشتمێری بندیوار ببڕێتەوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار