جلوبەرگ و خۆراك و پێداویستیی تەندروستی بەسەر 670 قوتابی و خێزانی ئاوارەدا دابەش كرا

سۆران-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەرجەم كەمپی پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و پێداویستیی مرۆیی بەسەر پەناخوازاندا بە بێ جیاوازی دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا لە شارۆچكەی سۆران و كەمپی هەرشەم، خۆراك و جلوبەرگ و پێداویستیی تەندروستییان بەسەر 670 قوتابی و خێزاندا دابەش كرد.
رۆژی 1/4/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتەكانی كە خۆی لە دابەشكردنی چەندین پێداویستیی گرینگی پەنابەراندا دەبینێتەوە، بە شێوەیەكی بەردەوام رۆژانە لەنێو كەمپەكاندا لە رێگەی ئۆفیسەكانییەوە خۆراك و پێداویستی بۆ پەناخوازان دابین و دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا لە هەڵمەتێكدا لە شارۆچكەی سۆران، بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی پێست و هەروەها كێچ و ئەسپێ لەنێو منداڵاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامییەتی شارۆچكەی سۆران و نەخۆشخانەی سۆران، شامپۆ و دەرمانی لەناوبردنی ئەسپێیان بەسەر (360) قوتابیی قوتابخانەی شەهیداندا دابەش كرد، كە هەموویان قوتابیی ئاوارەی عەرەبن، هەروەها لەو هەڵمەتەدا دەست كرا بە دابەشكردنی (50) سێت بەدلە بۆ كارمەندانی ژووی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی ئاشتی كە لەلایەن دەزگاوە دابین كرابوو.
لەلایەكی دیكەوە و لە كەمپی هەرشەم، كە تایبەتە بە پەناخوازانی دەوروبەری شاری مووسڵ و شەبەك و كاكەیی عەرەب، لە هەڵمەتێكی دیكەدا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابەشكردنی جلوبەرگ و پێداویستی و خواردن بەسەر (310) خێزاندا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
