٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستان هەشتەمین وڵاتی جیهانە لە یەدەگی نەوت و گازدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ماڵپەری "هێلین شیپینگ نیوز "لە ڕاپۆرتێكیدا پاڵپشت بە ڕاپۆرتێكی رێكخراوی "دۆر"، باس لە داهاتووی نەوتی یەدەگی هەرێمی كوردستان دەكات و لە یەدەگی نەوت و گازی سرووشتیدا بە هەشتەمین وڵاتی جیهانی دادەنێت.

ڕێكخراوی دۆر (DOR) بۆ زانیاری لەسەر نەوت و گازی كوردستان، لە ڕاپۆرتێكی نوێیدا لە بارەی سێكتەری نەوت و گازی هەرێمی كوردستانەوە ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەشتەمینی جیهانە لە یەدەگی نەوت و گازەكەیدا و، ئەمەیش دەبێتە كۆتا دەوڵەت لە جیهاندا كە نەوت دەنێرێتە دەرەوە. بە پێی ڕاپۆرتەكە هەرێم 1,65 ملیۆن بەرمیل نەوت و 10 ملیار پێی سێجا لە گازی سرووشتی لە ماوەی ساڵی 2016ـدا هەناردە دەكات.

ڕاپۆرتەكە بە خوێندنەوەی بۆ كۆتا ڕاپۆرتی ئۆپیك دەڵێت، عێراق زیاتر لە 150 ملیار بەرمیل لە یەدەگی دەرهێنراو و زیاتر لە 300 ملیار بەرمیلی ماوە، ئەمەیش وا لە عێراق دەكات ببێتە دووەم وڵاتی جیهان لە یەدەگدا دوای سعوودیا.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە عێراق 50 ملیار بەرمیل لە یەدەگی دەرهێنراو و 80 ملیار بەرمیل لە یەدەگی ماوە، زیاتریش لە 8 بۆ 10 ملیار مەتری سێجا یەدەگی گازی سرووشتیی هەیە. ڕاپۆرتەكە باسی لەوەیش كرد كە هەرێمی كوردستان 3%ـی یەدەگی نەوت و گازی لە جیهاندا هەیە.

ئەم داتایانە كوردستان دەكاتە هەشتەمین وڵاتی جیهان لە یەدەگی نەوت و گازدا. عێراق و كوردستان بە گشتی خاوەنی 65%ـن لە تەواوی یەدەگی نەوت و، هەرێمی كوردستان لەوانەیە ببێتە كۆتا وڵاتی جیهان لە دەركردنی نەوتی یەدەگدا.
پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2016ـدا هەرێم هەناردەی نەوتی لە ڕێگەی توركیاوە بۆ 1,07 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیاد بكات و لەوانەیشە 10 ملیار مەتری سێجا گازی سرووشتی لە ساڵی 2020ـدا هەناردە بكات.

و. خەسرەو حەمەڕەشید
 

هەواڵی پەیوەندیدار