نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی مار دەنخای چوارەمدا كرد

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری لە كەنیسەی مار یووخەننا لە شارۆچكەی عەنكاوە، بەشداری لە پرسەی خوالێی خۆش بێ قەداسەتی (پاتریارك مار دەنخا)ـی چوارەم، سەرۆكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە جیهان كرد.
سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بە دەستەی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری و بڕوادارانی ئهو كهنیسهیه، ڕۆڵی قەداسەتی (پاتریارك مار دەنخا)ـی چوارەمیشی، بە تایبەت لە بەهێزكردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەكاندا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەرز نرخاند.




