سامی ئەرگۆشی: ئاوێنە شه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ دەبینێت و ڕۆژیش به مانشێتى گه‌وره به خوێنه‌رانى دەفرۆشێتەوە

هەولێر-KDP.info- سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكوه‌زیرانى كوردستان رایگەیاند کە، ڕۆژنامه‌ى ئاوێنه كه خۆى به پرۆفیشیناڵ و یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانى ڕۆژنامه‌گه‌ریى گوایه ئه‌هلى و سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و بێلایه‌ن و ئه‌و كۆمه‌ڵه ناو تایتڵانه ده‌زانێت، ده‌بوایه تۆزێك ڕێز له خۆى بگرێت و به‌رله‌وه‌ى ناو و نازناوى خه‌یاڵى دروست بكات و شتى هه‌ڵبه‌ستراو و بێ بنه‌ما بنووسێت، زه‌حمه‌تێك بكێشێت و له لایه‌نى په‌یوه‌ندار ببپرسێت، نه‌ك هه‌ر له خۆیه‌وه شه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ ببینێت و ڕۆژیش به مانشێتى گه‌وره به خوێنه‌رانى بفرۆشێته‌وه!.
دەقی راگەیاندراوەکەی سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی کوردستان:
ڕۆژنامه‌ى ئاوێنه له لاپه‌ڕه یه‌كى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31.3.2015ى خۆیدا، هه‌واڵێكى ته‌واو بێ بنه‌ما و دوور له هه‌موو ڕاستییه‌كى بڵاو كردووته‌وه و هه‌ندێ ناو و سه‌رچاوه‌ى بۆ هه‌واڵه‌كه هێناوه‌ته‌وه، كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ناو و شوێنانه بوونیان نییه و له خه‌یاڵى خۆیدا دروستى كردوون و وه‌ك هه‌واڵێك به مانشێت و له لاپه‌ڕه یه‌كى خۆیدا به خوێنه‌ره‌كانى ده‌فرۆشێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى گوایه "فه‌رهاد ئه‌رگوشى" ناوێك كه ناوى وا هه‌ر بوونى نییه و سیفه‌تى "سكرتێرى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى حكوومه‌تى" داوه‌تێ، كه پۆست و ناونیشانى كارگێڕیى واش له حكوومه‌تدا دیسان هه‌ر هیچ بوونێكى نییه، لێدوانى بۆ ڕۆژنامه ''پرۆفیشیناڵه‌كه‌یان'' داوه و ده‌رباره‌ى گوایه داپۆشینى دیوارى ماڵى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى بۆ كردوون!، كه هیچ كامیان، نه ناوه‌كه، نه پۆسته‌كه و نه بابه‌ته‌كه‌ش، هیچ ئه‌سڵێكى نییه و له ناو و شوێن و بابه‌تى خه‌یاڵیى دروستكراو زیاتر، هیچی تر نین!
ڕۆژنامه‌ى ئاوێنه كه خۆى به پرۆفیشیناڵ و یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانى ڕۆژنامه‌گه‌ریى گوایه ئه‌هلى و سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و بێلایه‌ن و ئه‌و كۆمه‌ڵه ناو تایتڵانه ده‌زانێت، ده‌بوایه تۆزێك ڕێز له خۆى بگرێت و به‌رله‌وه‌ى ناو و نازناوى خه‌یاڵى دروست بكات و شتى هه‌ڵبه‌ستراو و بێ بنه‌ما بنووسێت، زه‌حمه‌تێك بكێشێت و له لایه‌نى په‌یوه‌ندار ببپرسێت، نه‌ك هه‌ر له خۆیه‌وه شه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ ببینێت و ڕۆژیش به مانشێتى گه‌وره به خوێنه‌رانى بفرۆشێته‌وه!.
سامى ئه‌رگۆشى
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31.3.2013




