لە وانکێ زەنگی خوێندن لێ درایەوە

وانکێ-KDP.info- لە ئێستادا ٨٠%ـی خەڵک گەڕاونەتەوە وانکێ، ئیدی دەوامی خوێندنیش لە چوار قوتابخانەدا دەستی پێکردەوە و ئاو و کارەبایش لەوپەڕی باشیدایە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی وانكێ بەوەكالەت (شێخ یووسف سالم یووسف) دەڵێ، لە سایەی دەست و بازووی هێزی پێشمەرگەدا وانكێ وا ئارامە، ئێستا لە چوار قوتابخانەدا دەوامی خوێندن بۆ جارێکی دیکە دەستپێکراوەتەوە و وا زەنگی خویندنمان لێ داوە؛ دامودەزگاکان بە تەواوەتی دەستیانکردووە بە دەوامی ئاسایی خۆیان و ئاو کارەبایشمان لەوپەڕی باشی هەیە.
دەیشڵێت، پێشمەرگە لەگەڵ ئەوەی ئازادی بۆ هێناینەوە، هەڵبەت ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی خۆشیشی بۆ گەڕاندینەوە، ئێمە لە سایەی پێشمەرگەدا هەست بە بوونمان دەکەین و ناوچەکەمان یەکجار ئارام و خۆش بووەتەوە.
نەشوان بەرزنجی




