٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکی مووسڵ چادر دەکڕن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ پێیڕاگەیاندین، خەڵکی مووسڵ دەستیان کردووە بە کڕینی چادر و خێوەتگە تا لەکاتی راکردندا تەواو ئامادەییان هەبێ.
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەئێستادا خەڵکی مووسڵ هەستدەکەن وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی شارەکەیان نزیکە، بۆیە دەستیان کردووە بە کڕینی چادر و خێوەتگە تا لەکاتی لێدانی مووسڵ دەستبکەن بە ڕاکردن و لەهەرشوێنک مانەوە یەکڕاست لەژێر چادرەکاندا خۆیان نیشتەجێ بکەن.
سەبارەت بە چۆنیەتی کڕینەکە مەموزینی دەڵێ، جمەی خەڵکی لە لای بەرگدرووان دێ، تاقوماشی چادریان دەستکەوێ ئاخر دەزانن لەدوای ئازادکردنی تکریت نۆرەی ئازادکردنی مووسڵە.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار