شەشۆ: پەکەکە دەیەوێ ئێزیدی و شنگالیەکان لە یەکدی جیا بکاتەوە

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، ئەو قوتابخانانەی پەكەكە لە شنگالی دەكاتەوە، نابنە بریتی قوتابخانەكانی دیكە، جا بۆیە باشتر وایە پەكەكە دەست لەو كارە خراپانە هەڵگرێت و چیدی هەوڵی پەرتەوازەكردنی خەڵكی شنگال نەدات و لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە هاوكار بێت بۆ رزگاكردنی ئەو شوێنانەی ماون.
( قاسم شەشۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دەمانەوێت هەر شتێك بكرێت لە رێگەی ئیدارەی ناوچەكە و حكوومەتی هەرێم بێت، نەك هەر كەس و لایەنێك لە شوێنێك هەستێت و شتێك بۆ ئێزیدیەكان بكات، دەمانەوێت قوتابیەكانمان بخوێنن و قوتابخانەیان بۆ بكرێتەوە، بەڵام لەرێگەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت، ئەو قوتابخانانە نابنە بریتی قوتابخانەكانی رابردوو كە قوتابیان تێدا دەیان خوێند، بۆیە پێویستە پەكەكە لە جیاتی قوتابخانە بكاتەوە، هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە بكات بۆ رزگار كردنی شنگال و گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە.
( قاسم شەشۆ) ئاماژەی بەوەش كرد، ئێمە وەك خەڵكی ئێزیدی ناهێڵین هیچ هێز و لایەنێك بۆ بەرژەوەندی خۆی دەست بخاتە ناو ئێزیدییەكان و ئێزیدیەكان پەرتەوازە بكات، بۆیە ئەوەی ئێستا پەكەكە دەیكات هەوڵدەدات ئێزیدی و شنگالیەكان لێك جیا بكاتەوە، بەڵام ئەوە جێگەی قەبووڵ نیە، بۆیە داوا لە پەكەكە دەكەین دەست لەو كارە خراپانە هەڵگرێت و با شان بەشانی هێزەكانی پێشمەرگە هەوڵی رزگاركردنی ناوچەكانی ئێزیدی بدات و هەوڵی كۆكردنەوەی خەڵكی ئێزدی بدات.
رابین شێروانی




