داعش پێنج مووسڵاوی دیکەی کوشت

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی مووسڵ پێیگوتین کە ئەمڕۆ داعشان پێنج مووسڵاوی دیکەیان دڕندانە کوشتووە کە شێوازی بەردباران کردن و گوللە باران کردن و سەربڕیان بەکار هێناوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ عیسمەت رەجەب بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش گەنجێکی تەمەن چواردە ساڵیان لەبەر چاوی خەڵکەوە قۆڵبەستکرد و تا مردن بەرد بارانیان کرد، پاشان بەخەڵکیان گوت ھەر کەسێک پێچەوانەی ئەوان بجوڵێتەوە بەم شێوەیە دەیکوژن.
عیسمەت رەجەب گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش چوار کەسیان لە مووسڵ دەستگیرکرد و دواتر سەری سێیانیان لەبەرچاوی خەڵکدا بڕی، چوارەمیشیان گوللە باران کرد.
بڵند ئیبراھیم




