٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت پشووەکانی مانگی نیسانی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لەم مانگی دادێ  رۆژانی 9ی نیسان بەبۆنەی رووخانی رژێمی پێشووی دیكتاتۆری بەغدا، هەروەها 15 ی نیسانیش كە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی چارشەمبا سووری برایانی ئێزیدی، پشووی فەرمین.

سەفین دزەیی رایگەیاند کە، بەپێی یاساكانی پەرلەمانی كوردستان كە لەبارەی رێكخستنی پشووە فەرمیەكان ویادەكان داندراون، لەم مانگەی دادێ  رۆژانی 9ی نیسان بەبۆنەی رووخانی رژێمی پێشووی دیكتاتۆری بەغدا، هەروەها 15 ی نیسانیش كە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی چارشەمبا سووری برایانی ئێزدیمان بەپێی ساڵنامەی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمین.

دزەیی گوتیشی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەتێكڕای خەڵكی كوردستان وبرایانی ئێزیدیمان لە كوردستان وجیهان دەكەین، هیوادارین جەژنی ئەم ساڵەیان ببێتە جەژنی ئارامی وسەركەوتن بەسەر تیرۆریستان و گەڕانەوەیان بۆ زێدی باوباپیرانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار