٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەر خێزانێکی ئاوارە مانگانە٤٠٠ هەزار دیناری دەدرێتێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ، بەغدا رەزامەندی دەربڕی کە هەر خیزانێکی ئاوارە مانگانە بڕی ٤٠٠ هەزار دیناری عێراقی  پێبدرێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان (غەزوان حامد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، دەنگۆی ئەوە ھەبوو  حکوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ژێر دەستەڵاتی داعش ببڕێت، بۆیە شاندێکی ئەنجوومەنی پارێزگا سەردانی بەغدای  کرد و لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی ئەو پرسە و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە ناوچە ئازادکراوەکان و ئاوارەکان کرد، حکوومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕی کە مووچەی فەرمانبەران نەبڕێت، چونکە ئەوکات کێشە دروست دەبێت و خەڵکی پاڵپشتی داعشان دەکەن.
(غەزوان حامد) گوتیشی، حکوومەتی عێراق بڕیاری دا بڕێک پارە بۆ مووسڵ خەرج بکات.
ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە ئەو پارەیە بەشێکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ١٢یەکە ئیدارییە بێ کە پێشمەرگە ئازادی کردوون، هەروەها مانگانە هەر خێزانێکی ئاوارەش ٤٠٠ هەزار دیناری پێبدرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار