٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش چوار ملیۆن دۆلاری لە خەڵک وەرگرت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ دەڵێ، داعشان ئەمجارە لەرێگەی سەندنی پارەوە گوشاری بۆ خەڵکی هێناوە و بەزۆر ٤ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ بەزۆر زەکات لەخەڵک وەردەگرن وتەنھا ئەم مانگە چوار ملیۆن دۆلاریان لە خەڵکی وەرگرتووە.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ بەھۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە گەڕەکی نەسر ١٨تیرۆریست کوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، تیرۆرستانی داعش ژمارەی برینداریان ئێکجار زۆرە، بۆیە لەئێستادا بڕیاریان داوە  لەبەرەکانی شەڕدا ھەر چەکدارێک برینداربێت راستەوخۆ گوللەبارانی بکەن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار