٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پێداویستی منداڵان بەسەر ٧٠٠ خێزانی کەمپەکانی بەحرکە و هەرشەم دابەش کرا

سەرچاوە: KDP.info

بەحرکە-KDP.info-دەزگای خێرخوزای بارزانی ئەمڕۆ دەستی کرد بە دابەشکردنی جلوبەرگ و پێداویستی منداڵانی ساوا بەسەر ٧٠٠ خیزانی کەمپەکانی بەحرکە و هەرشەمدا.

رۆژی 31/3/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكیدا دەستی کرد بە دابەشكردنی كارتۆنێك جلوبەرگ بەسەر (650) خێزانی شارەکانی مووسڵ، سەلاحەدین، ئەنبار و دیالە، كە زۆربەیان كوردی شەبەك و كاكەیین و لەبەر خراپی بارودۆخی عێراق و ناوچەكانیان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و لە کەمپی بەحرکەن یشتە جێبوونە.

  هەر لەدرێژەی دابەشكردنەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەران لە كەمپی هەرەشم، ئۆفیسی دەزگا لەهەڵمەتێكی دیکەیدا دەستی کرد بە دابەشكردنی خۆراك و پێداویستی منداڵان بەسەر (50) منداڵی تازە لەدایكبووی كەمپەكە، كە پێویستییەكی زۆریان بەو پێداویستیانە هەبوو، هاوكارییەكانیش بریتی بوو لە (جلوبەرگ و بەتانی و شیرو دایبی).

هەواڵی پەیوەندیدار