دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە هەفتەنامەی كوردیش گلۆب دەکات

برووسكەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بە بۆنەی 10 ساڵەی دەرچوونی هەفتەنامەی كوردیش گلۆب
بەڕێزان، سەرنووسەر و ستافی نووسین و هونەركاران لە هەفتەنامەی (كوردیش گلۆب)..
ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی هەفتەنامەی كوردیش گلۆب لە ئێوە و خوێنەرانتان پیرۆز بێت، ئومێدەوارین هەر لە پێشكەوتن و پێشخستنی زیاتری هەفتەنامەكەتاندا بن.
هەفتەنامەی (كوردیش گلۆب) وەك یەكەمین هەفتەنامە، كە (10) ساڵە بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت، هەنگاوێكی تازەیە و بەخششێكی دیكەی مەیدانی رۆژنامەگەریمانە بۆ برەودان بە كەلچەر و بزاڤی میدیایی كوردیمان، هەروەها گەیاندنی پەیام و هەواڵ و راپۆرت و زانیارییەكانی نێو هەرێمی كوردستان بە زمانی ئینگلیزی بە دەوروبەر و جیهان.
بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێوە و هەفتەنامەكەتان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین هەردەم لە رووی چەندایەتی وچۆنایەتییەوە بەرەو پێش بچن و لە خزمەت كێشە و خواستە رەواكانی گەلەكەماندا بن، بە تایبەتی لەو بارودۆخەی ئەمڕۆماندا شانبەشانی خۆراگریی رۆڵەكانی گەلەكەمان و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی (سەرۆك بارزانی)، رۆڵی شیاوی خۆتان بگێڕن.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان
31ـی ئاداری 2015

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
