شاندێكی باڵای توركیا سەردانی هەولێر و بەغدا دەكات.. كۆنسووڵخانەیش لە سلێمانی دەكەنەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی باڵای توركیا سەردانی بەغدا و هەرێمی كوردستان بكات و، لە میانەی سەردانی هەرێمی كوردستانیشدا كۆنسووڵخانەی خۆیان لە سلێمانی دەكەنەوە.
سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان (ئایدن مەعرووف) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی حكوومەتی توركیا كە لە وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی پێك دێت، سەردانی بەغدا بكەن و دواتریش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لە سلێمانییش كۆنسووڵخانەی خۆیان دەكەنەوە.
(ئایدن) گوتیشی، مەبەست لەو سەردانە، بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیەكانە لەگەڵ بەغدا و هەرێمی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا توركیا گرینگی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەدات لە هەموو ڕوویەكی ئابووری، سیاسی، كۆمەڵایەتی و بوارەكانی دیكەیش.
بڵند ئیبراهیم




