سەرۆک بارزانی، ئاشووری كلدان سریانییهكان دڵنیا دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) جارێکی دیکە داوا لە ئاشووری كلدانی سریانییهكان دەکات، بیر لە بەجێهێشتنی وڵات نەکەنەوە و، دڵنیایان دەکاتەوە کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان وەک چۆن ئێستا تیرۆریستان تێک دەشکێنن و زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانیان لە دوژمنانی مرۆڤایەتی پاک کردووەتەوە و بەرگرییان لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچە ئازادکراوەکان کردووە، لە داهاتوویشدا هەروا کوردستان سەروماڵی ئێوە و هەموو هاونیشتیمانیان دەپارێزێت.
دەقی پەیامی (سەرۆک بارزانی):
بهناوی خوای گهوره و میهرهبان
به بۆنهی سهری ساڵی ئاشووری بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییهكی گهرم ئاراستهی خوشك و برا ئاشووری و كلدانی و سریانییهكانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم.
ئەمساڵ لەکاتێکدا بەشداریی لەو جەژنەی ئێوەی خۆشەویست دەکەین کە گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە بەرەوڕووی شەڕێکی داسەپاوی تیرۆریستانی دڕندە و، هەڵگرانی بیری نکۆڵیکاری و شۆڤینیزم بووەتەوە و، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خوشک و برایانی کریستیانی پارێزگای مووسڵ لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە ناچار بوونە ماڵ و موڵکی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن و، هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە نەوایەکی ئارام و ماڵی هەموو لێقەوماوانە و ئەو بەها بەرزانەی گەلەکەمان لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بووەتە جێی ستایش و پێزانین.
لێرەوە جارێکی دیکە داوا لە ئێوەی خۆشەویست دەکەم بیر لە بەجێهێشتنی وڵات نەکەنەوە و، دڵنیاتان دەکەمەوە کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان وەک چۆن ئێستا تیرۆریستان تێک دەشکێنن و زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانیان لە دوژمنانی مرۆڤایەتی پاک کردووەتەوە و بەرگرییان لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچە ئازادکراوەکان کردووە، لە داهاتوویشدا هەروا کوردستان سەروماڵی ئێوە و هەموو هاونیشتیمانیان دەپارێزێت و، تیرۆریستانیش هیچ داهاتوویەکیان نییە و هەموو ئەوانەی ناچار بوونە ناوچەکانی خۆیان بەجێ بهێڵن، بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان.
هیوادارم ئێوەی ئازیز ههموو ساڵێك لهژێر سایهی ئارامی و ئاسوودهییدا جهژن و شادییهكانتان به خۆشی بگێڕن.
مسعود بارزانی
سهرۆكی ههرێمی كوردستان
31/3/2015




