٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشە خۆراکی زوممار گەڕایەوە سەر ئیدارەی دهۆک

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار ڕایگەیاند، ئیدی بەشەخۆراکی مانگانەی شارەدێی زوممار لە پارێزگای دهۆکەوە تەرخان دەکرێت، نەک لە ئیدارەی مووسڵەوە.

موزاحم سەعدون بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەمەودا ئیتر بەشە خۆراکی مانگانەی دانیشتوانی شاردەێی زوممار لە لایەن ئیدارەی پارێزگای دهۆکەوە دەدرێت نەک ئیدی لە مووسڵەوە ڕەوانە بکرێت.

موزاحم سەعدون گوتیشی، بەشەخۆراکی مانگی ٢ـی هاووڵاتیانی زوممار، دابەش کراوە و، مانگی 3ـیشیان بەم زووانە لە پارێزگای دهۆکەوە بۆیان دابین دەکرێت.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار