٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەسوكاری جینۆسایدكراوان قەرەبوو دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-بەگوێرەی پڕۆژەیاسایەک کە نەجیبە نەجیب ئەندامی پەرلەمانی عێراق زانیاری لەبارەوە درکاند، کەسوکاری جینۆسایدکراوان قەرەبوو دەکرێنەوە.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، وەك پێشنیار پڕۆژەیاسایەكمان پێشكەش بە پەرلەمان كردووە بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری جینۆسایدكراوەكان، بەوەیش سندووقێك دادەنرێت  و بڕێك بوودجەی بۆ دابین دەكرێت.

(نەجیبە) گوتیشی، لە كاتی خۆیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە كراوە و، 5 لیژنەشیان بۆ پێك هێنابوو، بەڵام ئێستا دەمانەوێت جارێكی دیكە ئەو پڕۆژەیاسایە بهێنینەوە پەرلەمان و بخرێتە بەرنامەی كار و، پەسەند بكرێت، چونكە دادگای گشتی و پەرلەمان و زۆربەی حكوومەتانی جیهان، ددانیان بەوەدا ناوە کە ئەو تاوانانەی كراون جینۆسایدە؛ جینۆسایدکەرانیش حوكم دراون، تەنیا ماوە کەسوکاری جینۆسایدکراوان قەرەبوو بكرێنەوە، ئێمەیش ماوە وەك وەفایەك و ئەركێك ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكەین.

ڕابین شێروانی


 

هەواڵی پەیوەندیدار