٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆکە بارەگایەکی داعشانی خاپوور کرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-(قاسم دربۆ) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لە شنگال خانووی زۆر کەسیان تەقاندووەتەوە کە ١٠٠خانوو دەبێت، بەڵام چەند رۆژێکە ھیچ خانوویەکیان نەتەقاندۆتەوە..دەیشڵێت، ئەمڕۆ فڕۆکە بارەگایەکی داعشانی لەنێو شنگالدا خاپوور کرد.
فەرماندە (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی دوو رۆژە تیرۆریستانی داعش لە شنگال ھێرشیان نەکردووە بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام نیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بارەگایەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوەڕاستی شارۆچکەکەدا کردە ئامانج و، خاپووریان کرد بە سەر تیرۆریستاندا و، هەرهەمیانیان کوشت."
(قاسم دربۆ) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش تاوەکو ئێستا ١٠٠ خانوویان لە شارۆچکەی شنگالدا تەقاندووەتەوە کە هەرھەمووی خانووی کوردانی ئێزیدی و شیعەن، ئەوە  چەند ڕۆژێکە وازیان لە خانووتەقاندنەوە هێناوە!
ئەوەشی خستە ڕوو، بە شێوەیەکی گشتی ئەمڕۆ ڕەوشی شنگال کڕ و ئارامە و، دەنگی تەقە نایەت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار