٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێداویستیی خوێندن بەسەر 1000 قوتابیدا دابەش کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی پڕۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، لە دوو هەڵمەتدا جانتا و پێداویستیی خوێندن و شیر و پەڕۆک (دایبی) و پێداویستیی منداڵانیان بەسەر ئاوارەكانی كەمپی بەحركەدا دابەش كرد.


ڕۆژی 30/3/2015 لە درێژەی كاروچالاكیەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ قوتابیانی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی دانەبڕانیان لە پرۆسەی خوێندن، كە بە هۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی عێراقەوە ڕوویان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا هەستا بە دابەشكردنی جانتاو پێداویستی خوێندن بەسەر (1000) قوتابی لە قوتابخانەی (بارزانی) لە كەمپی بەحركە، ئەم دابەشكردنەش بووە مایەی خۆشحاڵی منداڵانی كەمپەكە و، زۆر سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد كە هەوڵ دەدات منداڵان لە پرۆسەی خوێندن بێبەش نەبن، كە هەستاوە بە دروستكردنی قوتابخانە و هەروەها دابەشكردنی پێداویستیەكانی خوێندن بە سەریاندا. لە لایەكی دیكەوە لە درێژەی هاوكاریكردنی پەناخوازانی كەمپی بەحركەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ (د. سارا ئەحمەد) هەستان بە دابەشكردنی شیر و پەڕۆک و پێداویستی بەسەر (450) منداڵی كەمپەكەدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار