دوو ئەمیر و ١٩ تیرۆریست کوژران

مووسڵ-KDP.info- بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی نێوخۆی شاری مووسڵ، ئەمڕۆ دوو ئەمیر و ١٩ تیرۆریستی داعشان کوژراون.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە گەرەکی ڕەشیدیە بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان کردووە، لە ئاکامدا دوو ئەمیری گەورەی داعش بە ناوەکانی (ئەبووقوبە) و، (ئەبووعایشە) کوژراون، کە دەستیان لە چەندین تاواندا ھەبووە.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوەران و باشیک و پیرحەلان بۆردوومان کردووە؛ لەو بۆردومانەدا ١٩ تیرۆریست کوژراون.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ لە تەلەعفەر تیرۆریستانی داعش، بە تۆمەتی دوژمنایەتیکردنی داعش، ماموستایەکی تورکمانیان بە ناوی (شوعەیب کەمال) گوللەباران کردووە.
ئەوەشی خستە ڕوو، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ئەو ٩ ڕۆژنامەنووسەیان لە شاری مووسڵەوە بردووە بۆ ڕەقەی سووریا، کە چەند مانگ لەمەوبەر گرتبوونیان.
بڵند ئیبراھیم




