بەغدا هێشتا بەشەبوودجەی مانگێکی ھەرێمی کوردستانیشی نەناردووە

بەغدا -KDP.info- (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نەناردنی بەشەبوودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە پێچەوانەی یاسایە و، ئەوەیشی کە ناردوویەتی بایی بەشەبوودجەی مانگێکی ھەرێمی کوردستانیش نییە.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "نوێنەرانی ھەموو عێراق دەنگیان داوە بەو بەشەبوودجەیەی بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، کە بەغدا ناینێرێت، پێچەوانەی یاسایە؛ خۆی بە پێی یاسای بوودجەی ئەمساڵ پێویستە بەغدا مانگانە ترلیۆنێکو٢٠٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بەڵام هێشتا هەر نەیناردووە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی ئەوە ئەمساڵ سێ مانگی لێ چووە کەچی هێشتا بەغدا پارەی مانگی یەکییشی بە تەواوەتی نەناردووە؛ بەغدا دەبێ ئەرکی سەر شانی خۆی جێبەجێ بکات و، ڕێککەوتنەکە پێشێل بکات.
بڵند ئیبراھیم




