٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم چوارشەممەیە پشوو نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ڕۆژی چوارشەممە 1ـی نیسان پشووی فەرمی نییە.

(مەریوان نەقشبەندی) بەڕێوەبەری پێشكەوتوو لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی 15ـی  4، سەری ساڵی ئێزدییەكانە و، ئەو ڕۆژە پشووی فەرمییە و، پێی دەڵێن چوارشەممەسوورە، بەڵام ئەم چوارشەممەیە نییە."
ئەنجوومەنی   وەزیرانی حكوومەتی‌ هەرێمی  كوردستان سەبارەت بە پشووەكان نووسراوێكی  بڵاو كردووەتەوە هەڵەتێگەیشتنێك سەبارەت بە پشووی سەری ساڵی ئێزدیان هەیە.
(مەریوان نەقشبەندی) گوتیشی: "حكوومەتی  هەرێمی كوردستان جەژنی چوارشەممەسوورەی ئێزدیانی  کردووەتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستاندا."
یەحیا سابیر             

هەواڵی پەیوەندیدار