کێشەی قوتابیانی تواناسازی چارە کرا

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، دوای ھەوڵێکی زۆر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێنجملیار دیناری بۆ قوتابیانی تواناسازی خەرج کردووە، بەمەش کێشەی قوتابیان چارە دەبێت.
(مەردان خدر) ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "قوتابیانی تواناسازی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن کێشەی وەرنەگرتنی پارەیان ھەبوو، بەڵام پێشتر ئێمە لەگەڵ لیژنەی دارایی بەرنامەی توناسازی کۆبووینەوە وئەمڕۆش لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبووینەوە ولەئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێنجملیار دیناری بۆ قوتابیان خەرج کردووە."
(مەردان خدر) گوتیشی، بەو پارەیە بەشێک لە کێشەی قوتابیانی تواناسازی چارەسەر کراوە و، دەتوانن خوێندنەکەی خۆیان بکەن.
ئەوەشی خستە ڕوو، تاوەکو قوتابیان خوێندنی خۆیان تەواو دەکەن و بەرنامەکە جێبەجێ دەکرێت و ھەموو قوتابیان لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە ٤٥ملیۆن دۆلاری پێویستە، بەڵام ئێستا کێشەکەی جارانیان چارەسەر دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




