پارتی، دەنگی بە گۆڕان دا

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ بووەوە و تێیدا دەنگدان بۆ کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان کرا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییش دەڵێت، لەبەر بەرژەوەندیی خەڵکی سلێمانی دەنگیان بەو کاندیدانە داوە.
سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی(زیاد کاکەڕەزا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ بووەوە و، پرۆسەی دەنگدان بۆ کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان ساز درا کە بۆ پۆستەکانیان لەو سنووره بوو کە، 5 قایمقام و7 بەڕێوبەری ناحیە و 6 بەڕێوبەری گشتی و جێگری پارێزگاری سلێمانی و جێگری بەرپرسی ئیدارەی راپەڕین بوون، ئێمەیش سەرەڕای ئەوەی داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکراوە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی خەڵکی سلێمانی بۆ ئەوەی پرۆسەکە دوانەکەوێت و خزمەتکردن نەوەستێت، دەنگمان بە کاندیدەکانیان دا."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشى: "بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان سەردانمان بکەن، چونکە لەئێستادا تەنیا کێشە کە ھەیە قایمقامی ھەڵهبجەیە، کە مافی خۆمانه و لەسەر وەرگرتنیشی سوورین."
بڵند ئیبراھیم




