داعشەکانی شنگال هیچ ڕێگەیەکیان بەدەستەوە نەماوە.. فڕۆكه‌ی هاوپەیمانان باش دەیانکوتن

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له شنگال رایگه‌یاند، زیاتر له سه‌عاتێكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگەی داعشانی لە ناو شنگال کردوونەتە ئامانج و، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان و جیهازه‌كانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژراون و بریندار بوونه.
عه‌قید (نادر خه‌مۆ) کە فه‌رمانده‌یەکی پێشمه‌رگه‌یە له شنگال به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: "ره‌وشی داعش له ناو شنگال له رووی ئیدارییه‌وه زۆر خراپ بووه و ئێدی ئه‌وان ناتوانن هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌موو رێگه‌یه‌كیان لێ گیراوه و خواردن و خواردنه‌وه‌یشیان ناگاتێ، بۆیە له‌ناوچوونی داعش و رزگاركردنی شنگال نزیك بووه‌ته‌وه."
ئه‌و فه‌رمانده‌یەی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت، "له ئێستادا و زیاتر له سه‌عاتێکە له شنگالی كۆن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان پێگە و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشانی کردووەتە ئامانج و، به گوێره‌ی جیهازه‌كانی داعش، به ده‌یان كوژرا و برینداریان هه‌یه و له دۆخێکی خراپدان".
رابین شێروانی




