ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران لە پرۆژه‌یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى دادپه‌روه‌رى ناڕازییە

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى مافى مرۆڤــى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌ینێت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داواى له ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق كرد كه پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراوى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى دادپه‌روه‌رى په‌سه‌ند نه‌كرێت و، گوتیشى په‌سه‌ندكردنى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بۆ ئێستای عێراق زۆر پێویسته.
(د.ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى كورد له لیژنه‌ى مافى مرۆڤـــى ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌رانى عیراق به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پێشنیازى په‌سه‌ندكردنى یاسای قوربانیانى دادپه‌روه‌رى ڕەت کردەوە كه له لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كراوه، تا له به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى داهاتوودا بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ بكرێت، به‌ڵام شه‌ڕ دروست بوو و پرسەکە دواکەوت، بۆیه نووسراوێكیان ناردووه بۆ په‌رله‌مان کە تێیدا هاتووه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بەپه‌سه‌ندكردنى ئه‌و پڕۆژەیاسایه ڕازی نابێ."
(جاف) ده‌شڵێت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ى كردووه و به سه‌رۆكایه‌تیى (سالح موتڵه‌گ) لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوە، ئه‌وانیش پێشنیازى گۆرینى ناوه‌كه‌یان كرد به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕى به‌مه‌ش ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند ناكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "ئێمه له لیژنه‌ى مافى مرۆڤـــ له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌دا بووین، چونکە عێراق لە ئێستادا زۆر پێویستى به‌و یاسایه هه‌یه، هەڵبەت زیندانی و ڕاگیراوه‌كان زۆرن و بۆ ماوه‌یه‌كى زۆریش ده‌مێننەوە، کەسی وا هەیە پێنج ساڵ ڕاگیراوه، دواتر بێ‌تاوان ده‌رچووه، ئاخر ئه‌گه‌ر ئەو کەسە فه‌رمانبه‌ر بێت ئه‌وا كاره‌كه‌ى له ده‌ست ده‌دات، یاخوود قوتابى بێت خوێندنه‌كه‌ى دەفەوتێ، بۆیه‌یشە له ناوه‌رۆكى پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه قه‌ره‌بووى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته وەكه زه‌ره‌رمه‌ند بوونه."
نه‌شوان به‌رزنجى




