پەیامی ئۆجەلانیان گەیاندە نێچیرڤان بارزانى.. لەیلا زانا و ئۆنده‌ر لەگەڵیدا کۆ بوونەوە

هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو (له‌یلا زانا) و (سڕڕى سوڕه‌ییا ئۆنده‌ر)، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى توركیا كرد، کە پەیامی ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان بۆی هێنابوو و تێیدا ستایشی كۆششی به‌رده‌وامى (نێچیرڤان بارزانی) دەکات بۆ پشتگیرى و هاوكاریكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى.
له دیدارێكدا خاتوو (زانا) و (ئۆنده‌ر)، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى دواسه‌ردانى خۆیان بۆ دوورگه‌ى ئیمرالى و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ (ئۆجەلان) خسته ڕوو و سڵاو و ڕێزى (ئۆجەلان)ـیان به (نێچیرڤان بارزانى) گه‌یاند و گوتیان: "به‌ڕێز (ئۆجەلان) به ته‌واوى ئاگادارى هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانى به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانی)ـیه بۆ پشتگیرى و هاوكاریكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى و ڕێز و ستایشى خۆى بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ى به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانى) دووپات كردووه‌ته‌وه."
له دیداره‌كه‌دا دواپێشهات و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاستى و چاره‌سه‌رى تاوتوو كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى پابه‌ندى به ئاشتى و چاره‌سه‌رییه‌وه كرده‌وه و، هیوایان خواست كه هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشتى و چاره‌سه‌رى له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رده‌وام بێت و ڕێگه نه‌درێت كێشه لاوه‌كییه‌كان، كاریگه‌رى له ڕێڕه‌وى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بكات.
هەر لە دیدارەکەدا (نێچیرڤان بارزانى) هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه پشتگیرى و هاوكاریى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ریمان كردووه، به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته سه‌ر شانمان، جێبه‌جێى ده‌كه‌ین."
هەروەها باس له دواپێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد و، گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كرا و، له‌مباره‌وه (نێچیرڤان بارزانى) سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه دووپات كرده‌وه كه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بوونه‌ته‌وه.




