داعش رێنمایی نوێ دەردەكەن و خانووی هاووڵاتیانیش دەتەقێننەوە

مووسڵ- KDP.info- بەرپرسی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەنێو شاری مووسڵ تیرۆریستانی داعش رێنمایی تایبەت بە كرێ بە خاوەنی فرۆشگاكان دەدەن و خانووی بەشێكیش لە هاووڵاتیانیان تەقاندووەتەوە.
بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش رێنماییان بۆ گشت خاوەن دوكان و فرۆشگا بازرگانییەكانی سەر بە ئەوقافی سوننە لە شەقامی دەواسەی نزیك پارێزگا بۆ پێدانی كرێی دوكانەكانیان بە داعش دەركردووە، ئەوەی پێچەوانەی ئەو بڕیارەیش ڕەفتار بكت، فرۆشگاكەی دادەخرێت و بۆی نییە جارێكی دیكە لەو شوێنە كار بكات".
بەرپرسەی لقی 14ـی پارتی گوتیشی: "هەر لەنێو شاری مووسڵ تیرۆرستانی داعش بەشێكی بینای نیشتەجێبوون و خانووی هاووڵاتیانیان لە گەڕەكی حەدبای لای چەپی ئەو شارە تەقاندووەتەوە كە خاوەندارێتییان بۆ خێزانی "شەهیدان"ـی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری مووسڵ دەگەڕێتەوە و بەر لە ڕووداوی مووسڵ لەلایەن ئەو خێزانانەوە وەرگیرابوون".
نەشوان بەرزنجی




