٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەسکێ پێشمەرگە داعشی شکاند

سەرچاوە: KDP.info

کەسکێ-KDP.info-کەمێک پێش ئێستا فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەسکێ­وە هەواڵی پێداین کە، پێشمەرگە بەرپەرچی هێرشێکی داعشانی داوەتەوە و زیانی زۆریان پێگەیاندوون و لە ڕاوەدونانیان بەردەوامن.

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەسکێ راید (ئەحمەد سوورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش لە گوندی عەشق لە میحوەری کەسکێ ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوە و تێکیان شکاندن؛ ئەگەرچی شەڕ تا ئەو دەمەی کە ئێستا لێدوانتان بۆ دەدەم درێژەی هەیە، بەڵام پێشمەرگە بە ورەی پۆڵاین و بەرزەوە بەردەوامە لە ڕاوەدونانی تیرۆریستاندا.
راید (ئەحمەد سوورچی) دەیشڵێت، تیرۆریستانی داعش پۆشاکی سەوزیان پۆشیبوو تا لەنێو شیناییدا (بێستان) ئاشکرا نەبن، بەڵام پێشمەرگە پێیانی زانی و وا تیکمان شکاندوون و لە ئاگر بارانکردنیاندا بەردەوامین.
گوتیشی، زیانی زۆر بە داعشان کەوتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی شەوە تائێستا بە دروستی نازانین چەند کوژراویان هەن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار