٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سایەی پێشمەرگەدا ٦٥٠ خێزان گەڕاونەتەوە رەبیعە

سەرچاوە: KDP.info

رەبیعە-KDP.info- بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە شارەوانی رەبیعە پێیڕاگەیاندین، لە سایەی دەست و بازووی هێزی پێشمەرگەدا تا ئێستا ٦٥٠ خێزان گەڕاونەتەوە رەبیعە و، خەڵکی بەگوڕ دێنەوە سەر ماڵ و مڵکیان.

دوای ئەوەی دەست و بازووی هێزی پێشمەرگە قارەمانەکان گەیشتە شارەدێی رەبیعە و ناوچەکە بە تەواوی لەژێر دەستی داعشان رزگار کرا، لە ئێستادا خەڵکی بەگوڕ دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و مڵکیان، پێوەست به‌ دوائاماری گەڕانەوەی خەڵکی بۆ رەبیعە، شارەوانی شاره‌دێی ڕەبیعە (عەلی عومەر خدر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە سایەی پێشمەرگەدا گەڕانەوەی خەڵكی بەردەوامە و تا دوێنێ‌ بەگوێرەی ئەو ناوانەی تۆمار کراون، ژمارەی خیزانە گەڕاوەکان بوون بە ٦٥٠ خێزان کە تێکڕا لەسەر ماڵ و مڵکی خۆیاندا دەستیان بە ژیان کردووەتەوە، بەڵام هەرخێزانێک دەستی هەبووبێت لە هاوکاریکردنی داعشان بە هیچ رێگەیەک بۆی نییە جارێکی دی بۆ رەبیعە بگەڕێتەوە.

شارەوانی ڕەبیعە دەیشڵێت، خەڵکی دەستیان کردووە بە کردنەوەی دوکانەکانیان و کارەکانیش بە شێوەیەکی گشتی باش دەڕواتە ڕێ؛ فەرمانبەرانیش لە گشت دام­و­دەزگاکانەوە دەستیانکردووە بە دەوامی ئاسایی و داوایشمان کردووە کە خزمەتگوزاری بە ناوچەکەمان بگات.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار