کەنەدا دەتوانێ مەشقی چاک بە پێشمەرگە بکات

واشنتن-KDP.info- نوێنه‌ری حكوومه‌تى هه‌ڕێمى كوردستان له واشنتن بۆ كه‌ناڵى گلۆباڵ‌نیوز قسەی کرد و، ڕایگه‌یاند، پێویستە لە مەشقدادانی پێشمه‌رگەیشدا یارمەتیمان بدەن و، سوپاسی كه‌نه‌دا دەکەەین ئەگەر سووچێکی ئەو کارەمان بگرێت؛ هەڵبەت ئەگەر بە زانیاریی هه‌واڵگرى و پشتیوانی و ئاسمانەهێزیش یارمەتیمان بدەن، ئەوە چاکتریش.
(به‌یان سامى عەبدوڕەحمان) نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن به كه‌ناڵى گلۆباڵ‌نیوزى ڕاگه‌یاند: "شەڕی داعش ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگ و ساڵێكیشی خایاندبێ، كه‌نه‌دا و هاوپه‌یمانە ڕۆژئاواییه‌كانى هەر دەبێ بیکەن، تا ئه‌و كاته‌ى لە کۆڵ كورد و عێراق و سووریا دەبنەوە."
گوتیشى: "سه‌ربازه‌كانى كه‌نه‌دا، لە مانگى ئۆكتۆبه‌رەوە لە عێراقدانە و، هیوادارین هەر هیچ نەبێ ساڵێكى تریش بمێننه‌وه؛ له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مدا پلانیان هه‌بوو بۆ مه‌شقى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه. هه‌ندێك له هێزەکانى كه‌نه‌دا و به‌رپرسانى كاروبارى ده‌ره‌وه، حه‌فته‌ى ڕابردوو له ڕاگه‌یێندراوێكى تایبه‌تدا ڕایانگه‌یاند هێزى پێشمه‌رگه زۆر بڕشتی زیاتر بووه به گوێره‌ى چه‌ند هه‌ڵسه‌نگاندێك".
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌ڕێمى كوردستان له واشتنۆن ده‌یشڵێت، پێشمه‌رگه كاریگه‌رترین هێزى زه‌مینیه له دژى داعش له عێراق و، هه‌رێمه‌كەیشدا. پێویستمانه پێشمه‌رگه‌مان بۆ مەشق دابدەن، كه من بڕوام وایه كه‌نه‌دا ئەو کارەی چاک پێ دەکرێت؛ هەڵبەت ئەگەر پشتی هێزه ئاسمانییه‌كانیش بگرێ و، زانیاریى هه‌واڵگرى و پشتیوانیی لۆجیستیکیشمان بۆ دابین بکات، ئەوە باشتریشە و، زۆریش پێویستمان پێیانە."
خه‌سره‌و حەمه‌ڕه‌شید




