٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بە زۆر زەکات لە خەڵک وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- داعش بە زۆر زەکات لە خەڵکی وەردەگرن؛ ئەمڕۆ ھەموو دووکاندار و، بازرگانێکیان ئاگادار کردووەتەوە کە زەکاتەکەیان حازر بکەن.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زەکاتکۆوەکەرە تیرۆریستەکانی داعش، ئەمڕۆ ھەموو دووکاندار و، بازرگانێکیان ئاگادار کردووەتەوە چییان هەیە بیخەنە دەر، تا زەکاتی لێ دەربکەن!"
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ئەم ئەمڕۆی حازرییە چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ، لە ناوچەی شەمسیات لە ڕاستەنگی شاری مووسڵدا، پەلاماری شۆفەرلتێکی پڕ لە داعشیان داوە و، سێ چەکداریان لێیان کوشتووە و، دووانیشیان لێ بریندار کردن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار