داعش ٢٠ تیرۆریستی لێ کوژرا و، ١١ ئۆتۆمبیلیشی لێ داڕزا

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی مووسڵ دەڵێ، فڕۆكە جەنگییەكان بە بۆردومانی چوار مۆڵگەی تیرۆریستیانی داعشیان لە شاری مووسڵ، 20 تیرۆریستیان كوشت و، ترومبێلێکی داعشانیشیان داڕزاند.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی 14 (مووسڵ)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە مالپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەمە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە شەلالات، گۆگجەلیل و، عەیل عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ، تێرکوت کرد و، دایانڕزاندن.
سەعیدمەموزینی گوتی: لەو بۆردومانانەدا، داعش 20 تیرۆریستی لێ كوژرا و، 11 ترومبێلیشی لێ داڕزا.
هەژار مەموزینی




