ئەنجوومەنی وەزیران داواكارییەكی وەزیری کارەبا جێبەجێ دەكات

هەولێر-KDP.info-(د.سەلاحەدین بابەكر) وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكات فەرمانگە حكوومییەكان كارەبا كەم بكەنەوە.
لە داواكارییەكەی وەزیری كارەبادا وا هاتووە کە كارەبا زۆری لێ دەڕوات و، باری سەرچاوکەی کارەبا قورسە؛ بۆ گرتنەوەی كارەبای نیشتمانی داواتان لێ دەكەم نووسراوێك بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان بكەن بۆ ئەوەی بەكارهێنانی كارەبا كەم بكەنەوە، لە دوای تەواوبونی دەوامی فەرمی گشت گڵۆپ و، ئامێرێکی كارەبایی بكوژێننەوە.
لەسەر داوای وەزیری كارەبا سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك داواكارییەكەی وەزیری كارەبای جێبەجێ کرد و، نووسراوەكەش ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات کە داواكارییەكەی وەزیری كارەبا جێبەجێ بکەن.
لە نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا كە بە ژمارە (111) لە 11ی 2ی 2015 دەرچووە و ڕوونووسێكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە هاتووە: دەبێت لە دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمی گشت ئامێر و چرایەکی كارەبایی و سەرجەم گلۆپەکان بكوژێننەوە، با هەروا کارەباکە بە فیڕۆدا نەڕوات.
یەحیا سابیر




