ئەم حەفتەیە مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info-بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتوون ئەم حەفتەیە بە دیاریكراوی ڕۆژی سێشەم یان چوارشەممە موچەی خانەنیش (خانەنشین)ـانی كوردستان دابەش دەكرێت.
(ئەحمەد ئەوڕەحمان) گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ناتوانم كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنیشان ڕابگەیێنم، چونكە ئێمە ڕۆژانە بە فەرمیی ناوی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە بڵاو دەكەینەوە كە مووچەیان پێ دەدرێت."
(ئەحمەد ئەوڕەحمان) دووپاتی كردەوە وەزارەتی دارایی بە پێی بەرنامە و هەبوونی پارە لە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت. دەیشڵێت، سبەی دووشەممە مووچەی مانگی یەكی وەزارەتی بازرگانی و ئەو بەشەی وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت كە مووچەیان نەدراوە، بەم پێیەش تەنها مووچەی مانگی یەكی خانەنیشان دەمێنێتتەوە.
هاوکات بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داریی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی کەوتووە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممە مووچەی مانگی یەکی خانەنیشان دابەش دەکرێ.
یەحیا سابیر




