٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە تەلەعفەر بە جارێ ٢٥ تیرۆریست تێدا چوون

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-KDP.info-سەرچاوەیەك لە سنووری پارێزگای مووسڵ ئاشكرای كرد، مۆلگەكانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارەدێی تەلەعفەر کەوتنە بەر بۆردومانی چڕ و، ئەمیرێك و 25 تیرۆریستیان لێ  كوژرا.
حەسەن خەلۆ بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سنووری شارەدیێ زومار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "درەنگانی دوێنێشەو، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشانیان  لە نزیك چوارڕیانەکەی شارۆچکەی تەلەعفەردا بۆردومان كرد و، دایان‌ڕزاند."
حەسەن خەلۆ ئەوەشی ئاشكرا كرد: "لەو بۆردومانەدا، ئەمیر (عەولهادی قەرۆ) بەرپرسی سەربازیی داعش لە تەلەعفەر و لەگەڵ 25 تیرۆریستی دیكە بە جارێ تێدا چوون."
لەو لایشەوە جەنگەندەکانی هاوپەیمانان بارەگایەكی داعش لە شارەدێی قەیرەواندا کردووەتە ئامانج و، لەو بۆردومانەدا 5 تیرۆریستی داعش كوژران و، دوو ترۆمبێلیشیان لێ داغان بووە.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار