داعش ٢٠ تەرمی دیکەی بۆ گەڕایەوە

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ دەڵێ، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ٢٠ تەرمیان بۆ گەڕاوتەوە مووسڵ؛ گشتیان لە بەرەجەنگی شنگال و کەسکێدا کوژراون.
بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردەی (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وا لە بەرێکەوە لە بەرەی شەڕەوە، داعش کوشتەی دەستی پێشمەرگەی بۆ دەگەڕێتەوە؛ ئەوا ئەمڕۆیش ٢٠ تەرمی دیکەیان لە شنگال و کەسکێوە بۆ گەڕایەوە."
بڵند ئیبراھیم




