راگه‌یه‌ندراوێك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه

هه‌ولێر-KDp.info- سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه، له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێبوردنی تایبه‌تی بۆ هیچ زیندانییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیی سلێمانی ده‌ركرابێ و هه‌واڵه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
ده‌قی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكاته‌یی هه‌رم:
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌والێك له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بلاو كرایه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی (10) رۆژی رابردوو بۆ (15) حوكمدراوی چاكسازیی سلێمانی .
ئێمه له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌ری هه‌واله‌كه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌ینین كه له ماوه‌ی رابردوودا لێبوردنی تایبه‌تی بۆ هیچ زیندانییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیی سلێمانی ده‌رنه‌كراوه و هه‌واله‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه .
داواكارین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وربینانه‌تر مامه‌له له‌گه‌ڵ هه‌واله‌كاندا بكه‌ن و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداریش پابه‌ندتر بن له گواستنه‌وه‌ی راستییه‌كاندا.
دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
29/3/2015




