سبەی مووچەی پۆلیس و وەزارەتی پیشەسازی دابەش دەكرێت

هەولێر -KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 30/3/2015، مووچەی وەزارەتی پیشەسازی و ئەو هێزە ئەمنیانەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت کە هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیێندراوێكدا كە وێنەیەكیشیان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە كە سبەی دووشەممە 30/3/2015 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، مووچەی مانگی یەك وەردەگرن، لەگەڵ ئەو بەشەی وەزارەتی ناوخۆ كە مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە.
ئومێد بابان




