٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای سندووقی داهاتی نەوت دەكات.. متمانە بە وەزیرێكیش دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەفتەیە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ بكەنەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكەیش گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی ماددەكانی پڕۆژەیاسای سندووقی داهاتی نەوت و سوێندخواردن و متمانەدان بە وەزیرێكی نوێی حكوومەتی هەرێم دەبێت.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نازم هەركی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تاوەكو ئێستا وادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەفتەیە دەست پێ بكاتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكەیش، هەمان كارنامەی كۆبوونەوەی هەفتەی پێشوو دەبێت كە دوا خراوە".

(هەركی) گوتیشی: "كارنامەی كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەیش، گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی ماددەكانی پڕۆژەیاسای سندووقی داهاتی نەوتە كە پێشتر شەش ماددەی لێ پەسەند كرابوو و، هەروەها سوێندخواردن و متمانەدانە بە وەزیرێكی نوێی حكوومەتی هەرێم كە لە پشكی یەكگرتووی ئیسلامییە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار