٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێكهێنانی ئیدارەی سلێمانی لەسەر بنەمای ڕازیكردن بووە.. یەكێتی و گۆڕان دەیانەوێت لایەنەكان بێبەش بكەن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات، یەكێتی و گۆڕان پۆستەكانی پارێزگای سلێمانییان وابەستەی هەڵەبجە كردووە و دەیانەوێت لایەنەكانی دیكە بێبەش بكەن.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیستی زەرد (مینا سامی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە پارێزگای سلێمانی پارتی پشكی 10%-ی بۆ دانراوە، بەڵام یەكێتی و گۆڕان سلێمانییان وابەستەی پارێزگای هەڵەبجە كردووە و دەیانەوێت لە هەڵەبجە لایەنەكانی دیكە بێبەش بكەن، بۆیە ئەگەر لە هەڵەبجە بێبەشمان بكەن، ئەوا ئامادە نین بەشدارییەكی شكڵی بكەین".

(مینا) گوتیشی: "خەڵكی سلێمانی خۆیان بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن كە ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان چەند زیانی لە ئیدارەی سلێمانی داوە، ئەوە بۆ ماوەی چەند مانگێكە هیچ كۆبوونەوەیەك لە پارێزگا نەكراوە، ئەمە تەواو دەرخەری ئەو راستییەیە كە پێكهێنانی ئیدارەی سلێمانی لەسەر بنەمای ڕازیكردن بووە، چونكە ئەگەر ئەوان بڕیارە حكوومەتی بنكەفراوان دروست بكەن، دەبێت تەحەمولی بەرپرسیارەتی بكەن نەك ناوەكە هەڵبگرن و لە واقیعدا جێبەجێی نەكەن".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەیشی دا: "بە دڵنیاییەوە بەم شێوە ئیدارەوە ناتوانرێت خزمەت بكرێت، چونكە هەڵبژاردن چوار ساڵ جارێك دەكرێت و لە ساڵی یەكەمدا تەنیا بیرۆكە دروست دەبێت، دووەم ساڵ بەرنامەڕێژی دەكرێت و دوو ساڵەكەی دیكەیش بەرنامە جێبەجێ دەكرێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستاندا بە داخەوە بەو شێوەیە نییە كە گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا وا بكات سیستەم و بەرنامە بەردەوامییان پێ بدرێت".

كارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار